عیراق و کورد: رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ترسه‌کانی کشانه‌وه
کورته‌یه‌کی جێبه‌جێکار و راسپارده‌کان
پێکهێنانی حکومه‌تی عیراق زۆری پێچوو، به‌ڵام سروشتی تایبه‌تی و ئه‌و رێگایه‌ی لێوه‌ی پێکهێنرا، هیوامان پیدهبهخشیت به‌وه‌ی ده‌توانێت به‌ره‌وپێشچوون له ململانێی نێوان کورد و عه‌ره‌بدا بهێنێته دی. ئه‌و کێشه‌یه‌ی که په‌نجه‌مۆرێکی وێرانکه‌رانه‌ی ناوه به میژووی سه‌ده‌ی بیسته‌می وڵاته‌که‌وه، ده‌توانێت ببێته هۆی ئیفلیجی سیاسی یان خراپتر، له‌توپه‌تبوونی عیراق خێراتر بکات. لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌کان، ده‌رفه‌تێکی ده‌گمه‌نیان له‌به‌رده‌ستدایه بۆئه‌وه‌ی پێشکه‌وتنێك به‌دی بێنن. نوشوستیهێنان له به‌کارهێنانیدا هیچ پاساوێکی نابێت. پێویسته ههردوولالهسهر بنه‌مای نیازباشی به‌رچاو کاربکه‌ن که به‌هۆی هه‌وڵه‌کانی دامه‌زراندنی حکومه‌ته‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، تا بناغه دابنێن بۆ چاره‌سه‌رێکی دانوسانلهسهرکراوی ئاشتییانه. به تایبه‌تی، پیویسته یه‌کسه‌ر ده‌ستبکه‌نه‌وه به گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی که‌رکوک و ناوچه جێناکۆکه‌کانی تر. هه‌روه‌ها پێویسته رێکه‌وتنه‌که‌ی کانونی دووهه‌می 2011 یان بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی کوردی له بۆری نیشتمانییه‌وه، بکه‌ن به بناغه‌یه‌ک بۆ دانوسانکردن له‌سه‌ر یاسای به‌شکردنی داهاته‌کان و دانانی یاسایه‌کی گشتگیری نه‌وت و گاز.
وه‌ک ناڕه‌زاییه‌کان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا نیشانیاندا، عیراق له گه‌رمایی ئه‌و راپه‌ڕینانه به‌دوور نیه که له خۆره‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقیادا ده‌رکه‌وتوون. ناشبێت وابیت، چونکه ناتوانایی حکومه‌ته یه‌کله‌دوای یه‌که‌کان له دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌کاندا، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه خواسته‌کانی زیادکردنی وزه‌ی کاره‌با، بووه‌ته هۆی تووڕه‌ییه‌کی شه‌رعی. بۆیه تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی پێشوه‌ختی سه‌ره‌کوه‌زیرانی حکومه‌تی نوێ، نوری مالیکی ئه‌وه‌یه وه‌ڵامی کارا به داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران، بکات به لوتکه‌ی گرنگیدانه‌کانی خۆی، بێ‌شک پێش هاتنی مانگه گه‌رمه‌کانی هاوین. هه‌مان شت بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش راسته که زۆرجار له‌ژێر زه‌بری سکاڵاکردن له که‌می خزمه‌تگوزارییه‌کان و ته‌شه‌نه‌کردنی گه‌نده‌ڵیدا بووه. ناڕهزهییهکانی شوبات و ئاداری 2011 ی سلێمانی پیشانیده‌ده‌ن که کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌نگاوی قایلکه‌رانه بنرێت و کرده‌ی چاره‌سازانه بکرێت، ئه‌گینا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ته‌نینه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌کردنی نائارامی ده‌بێته‌وه.
په‌یوه‌ندی عه‌ره‌ب – کورد تا ئیستاش سندوقێکی داخراوی پڕ له کێشه‌یه. له شوباتدا، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی که‌رکوک کرد، وه‌ک هه‌وڵێکی راشکاوانه بۆ دزینه‌وه‌ی سه‌رنج له رووداوه‌کانی سلێمانی و گره‌وکردن له‌سه‌ر پرسه پڕ سۆزه‌که‌ی دانیشتوانی کورد له‌باره‌ی ره‌وشی که‌رکوکه‌وه. به کردنی ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی مهترسیدارئهودۆخهی ئاگرد که خۆی له ئه‌سڵا هه‌ر کرژ بوو، هه‌روه‌ها کرژییه نه‌ژادییه‌کانی زیاتر کرد. پێویسته ئه‌مه بیرخه‌ره‌وه‌یه‌ک بێت بۆ ئه‌وه‌ی که پێویسته سه‌رکرده‌کانی به‌غدا و هه‌ولێر تا ده‌سبه‌جی رووبکه‌نه هێڵی بونیادییانه‌ی هه‌ڵه‌ی عه‌ره‌ب – کورد و چاره‌سه‌ری بکه‌ن.
سه‌رکرده کورده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له حکومه‌تی هاوپه‌یمانێتیدا به‌شداریی بکه‌ن، چه‌ند مه‌رجێکیان بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و داخوازییه راشکاوه‌کانیان له‌مه‌ڕ سامان و خاک، دانا. مالیکی ده‌ڵێت به زۆربه‌ی رازی بووه، به‌ڵام به‌لای کورده‌وه، به‌ڵگه‌ی کۆتایی له چۆنێتی جێبه‌جێکردنیاندایه. گومان هه‌یه له‌وه‌ی که سه‌ره‌کوه‌زیران ده‌توانێت و بگره ته‌نانه‌ت ده‌شیه‌وێت وه‌ڵامی هه‌موو داواکانیان بداته‌وه، پێویست ده‌کات هه‌ردوولا نه‌رمی بنوێنن له پێداگرییاندا له سه‌ر رێکه‌وتنه خواستراوه‌کان – به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له ته‌واوکردنی پێکهێنانی حکومه‌ت، یاسای نه‌وت وگازو دابه‌شکردنی داهاته‌کان و دیاریکردنی سنوری ناوه‌کی هه‌رێمی کوردستان.
پێشتر، گروپی قه‌یرانه‌کان رایگه‌یاندبوو که پێویسته ره‌وشێکی تایبه‌ت بدرێت به که‌رکوک، وه‌ک پارێزگایه‌کی ئیداره سه‌ربه‌خۆ، که له‌ماوه‌ی گوێزانه‌وه‌دا، کۆنترۆڵی راسته‌وخۆی نه به‌غداو نه هه‌ولێری به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت، له‌گه‌ڵ دانانی میکانیزمێکدا بۆ چاره‌سه‌ری یه‌کجاره‌کی ره‌وشه‌که‌ی، له‌گه‌ڵ ئاماده‌کارییدا بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات به‌جۆرێک که نوێنه‌ره سیاسییه‌کانی گروپه نه‌ژادی و ئاینییه سه‌ره‌کییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ره‌وا پشکیان به‌ربکه‌وێت. له توێی ئه‌و هێڵانه‌وه سه‌ره‌نجام ده‌گه‌ن به رێکه‌وتنێک، ئێستاش کاتی ئه‌وه‌یه که وا بکرێت. له کانونی دووهه‌مدا، به‌غداو هه‌ولێر، به‌رمه‌بنای سه‌رکه‌وتووبوونیان له پێکهێنانی حکومه‌تی هاوپه‌یمانێتیدا، دانوسانیان له‌سه‌ر رێکه‌وتنێکی تاکتیکی کرد بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستانه‌وه، که پیاده‌کردنی به قازانجی هه‌ردوولا ده‌شکێته‌وه. ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوه زیاتر ببه‌نه پێشه‌وه به‌وه‌ی ده‌ستبکه‌ن به گفتوگۆ له‌باره‌ی زنجیره‌یه‌ک پرسه‌وه که کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی دوای 2003 یانه‌وه هه‌بووه.
له کانونی دووهه‌می 2009 دا نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عیراق (یۆنامی) تیمێکی باڵای دامه‌زراند که ئامانجه راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی بریتی بوو له کارکردن به‌ره‌و چاره‌سه‌رێکی دانوسان له‌سه‌رکراو – له بنه‌ڕه‌تدا له توێی میکانیزمه‌کانی دروستکردنی متمانه‌وه - بۆ ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان، که ناوچه‌یه‌کی به‌رینه‌و له سنوری سوریاوه درێژده‌بێته‌وه بۆ سنوری ئێران که کوردان ده‌ڵێن له رووی میژووییه‌وه به‌شێکه له کوردستان. یۆنامی به باشی د‌رکی به‌وه کردبوو که له‌وه ناچێت له‌و چه‌ند مانگه‌دا که به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌ڕۆین، تیمه‌که به‌ره‌وپێشچوونێکی ئه‌وتۆ ئه‌نجامبدات، بۆیه کاری راسته‌قینه‌ی بریتی بوو له هێشتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ تا کاتی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ. ئه‌م ماوه‌یه، که ساڵ و نیوێک درێژه‌ی کێشا، ئێستا کۆتایی هاتووه؛ ئه‌مڕۆ، پێویسته دهسپیشخهرییهکان له ژیانی نوێ‌دا وه‌به‌ربهێنرێن.
ره‌وشی که‌رکوک کرۆکی ئه‌و ململانێکردنهیه که له‌سه‌ر خاک له‌ئارادایه، ناوی سێ یه‌که‌ی جیاوازی به‌ناویه‌کداچوو – شار‌و پارێزگا‌و کێڵگه‌ی زه‌به‌لاحی نه‌وت – که بوونه‌ته جێگای بانگه‌شه بهگژیهکداچووهکان. ده‌ستوری 2005 پرۆسه‌یه‌کی دیاریکردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ره‌وشی که‌رکوک و باقی ناوچه جێناکۆکه‌کان، به‌ڵام ئه‌وه له زهمینهیهکدایه که پڕێتی له جیاوازیی زۆر له لێکدانهوهداو نه‌بوونی ئیراده‌ی سیاسی. هاوکات بارودۆخی ناوچه جێناکۆکه‌کان جێهێڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بته‌نێته‌وه. له‌و ناوچانه‌دا که تێکه‌ڵاوییه‌کی نه‌ژادیی زۆر هه‌یه، وه‌ک شاری که‌رکوک و چه‌ند قه‌زایه‌کی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌مه کرژییهکی زۆر‌و وئیستیفزازکردنی یه‌کتری لێکه‌وتۆته‌وه که پاڵنه‌ری سیاسی هه‌یه به مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرساندنی ناکۆکی له نێوان لایه‌نه‌کاندا.
له ساڵی 2009 دا، سوپای ئه‌مریکا، بۆ رێگه‌گرتن له‌وه‌ی چزیسکه بچووکه‌کان ته‌شه‌نه بکه‌ن ببن به ئاگری گه‌وره، هات له‌سه‌ر هێڵی رووبه‌ڕووبوونه‌وه، ئه‌و شته‌ی دامه‌زراند که پێیده‌وترێت میکانیزمه‌کانی ئاسایشی هاوبه‌ش – هێڵی کۆنترۆڵ له‌نیوان سوپای عیراق و هێزه‌کانی پاسه‌وانی هه‌رێمی کوردی، که به پێشمه‌رگه ناسراون. که ئه‌وه‌ش به بڕبڕه‌ی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کاندا تێده‌په‌ڕێت. سیما سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و میکانیزمانه، بریتین له بازگه‌ی هاوبه‌ش و مه‌فره‌زه‌ی هاوبه‌ش که سوپا‌و هێزه‌کانی پاسه‌وان و چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی ئه‌مریکی ده‌گرێته‌وه، له‌پاڵ سه‌نته‌ره‌کانی هه‌ماهه‌نگیکردن که بۆ پێشخستنی پهیوهندیگۆڕینهوهو بیناکردنی متمانه له‌نێوان دوو لایه‌نه‌که‌دا، دامه‌زراون. زیاد له‌وه‌ش به‌غداو هه‌ولێرله‌سه‌ر دانانی ژماره‌یه‌ک بنه‌ما رێکه‌وتون بۆ ئیداره‌دانی بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی خۆیان له‌و ناوچانه‌دا.
ئه‌م هه‌نگاوانه پێکه‌وه کرژییهکانیان که‌مکرده‌وه، به‌ڵام بوونی هێزه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش و خۆڕانانیان له جێگاکانی خۆیاندا، به‌رده‌وام بیری دانیشتوانه نیگهرانهکهیان ده‌خسته‌وه که ململانێکه دووره له‌وه‌ی چاره‌سه‌رکرابێت. هاوتایی نێوان سوپا‌و پێشمه‌رگه له ده‌وروبه‌ری که‌رکوک، به تایبه‌تی، هه‌روه‌ها ره‌فتاری بێزارکه‌رانه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی کورد له که‌رکوک، له‌ناو شاره‌که‌دا ئاماژه به روودانی گیروگرفت ده‌کات له ماوه‌ی دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، که پلان وایه له کۆتایی 2011 دا بکشێنه‌وه . روداوه‌کانی کۆتایی شوبات و سه‌ره‌تای ئادار، که دوابه‌دوای ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی توندوتیژی سه‌رکرده عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی ناوشاره‌که، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ده‌وروبه‌ری شاری که‌رکوک بڵاوبوونه‌وه، ئه‌وه‌ش ئاگادارکه‌ره‌وه‌یه‌کی تر بوو که ئه‌و ئاسایشه رێژه‌ییه‌ی که له دوای 2003 وه باڵی کێشاوه، بۆی هه‌یه به‌رده‌وام نه‌بێت.
مه‌به‌ست له میکانیزمه‌کانی ئاسایشی هاوبه‌ش بریتی بوو له دابینکردنی کات بۆ دانوسانکردن له‌باره‌ی ره‌وشی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کانه‌وه. که ئه‌و رێوشوێنانه‌ی بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌که داهێنرابوون، وه‌ک رێکخستنی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆ له که‌رکوک، خۆیان ره‌وشه‌که‌یان خراپتر کرد، تووڕه‌یی وبێزاری و یهکترتۆمهنبارکردنیان زیاتر کردبوو. کاریگه‌رییه‌که‌ی ته‌نها ناوچه‌یه‌کی دیاریکراوی نه‌گرته‌وه: سه‌رژمێریی گشتی دانیشتوان به‌هۆی رێنکهوتن له‌سه‌ر چۆنێتی پیاده‌کردنی له ناوچه جێناکۆکییهکاندا، دواخرا. هیچ پێشکه‌وتنێک رووینه‌داو له‌گه‌ڵ ئاماده‌کارییه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مریکادا بۆ کشانه‌وه له عیراق به جێگاکانیشیانهوه له‌سه‌ر هێڵی رووبه‌ڕووبوونه‌وه، ململانێکان هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه‌یان ده‌کرد. ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی بوو له هه‌موو جێگایه‌ک، به تایبه‌تی له ناو دانیشتوانی که‌رکوکدا، که کۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر داواکاریی ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پاراستنیان.
چاره‌سه‌ری ئاسان به‌ده‌سته‌وه نیه. گه‌رچی ره‌نگه حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی بیه‌وێت دانوسان بکات له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی بوونی هێزه‌کان، به‌ڵام سیناریۆی شیاو ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێکی که‌مدا بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له باکور کۆتای‌یان نه‌یه‌ت، ئه‌وه زۆر که‌م ده‌بنه‌وه. یۆنامی ده‌ستیکردووه به هه‌ڵنانی به‌غداو هه‌ولێر بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی وتووێژ له‌باره‌ی پرسه سه‌ره‌کییه‌کانه‌وه، به‌ڵام دواکه‌وتنی پڕکردنه‌وه‌ی پۆسته گرنگه‌کانی حکومه‌ت، وه‌ک وه‌زیره‌کانی ناوخۆ‌و به‌رگری، رێگره له‌به‌رده‌م ده‌سپێکردنه‌وه‌یه‌کی زووی وتووێژه‌کان.
هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا ئه‌وه‌یه که هێزه‌کانی ده‌ڕۆنه‌وه، بۆیه ده‌بێت عیراقییه‌کان خۆیان گرفته‌کانیان له ناوچهکێشهدارهکان چاره‌سه‌ر بکه‌ن بێ بوونی ئه‌و چه‌تره ئاسایشییه‌ی بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بۆی فهراههمکردبوون. پێده‌چێت باوه‌ڕ وابێت که خودی چوونه‌ده‌ره‌وه‌که ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هزری عیراقییه‌کان چڕ ببێته‌وه‌و ئیراده‌یه‌کی سیاسی به‌رهه‌م بهێنێت بۆ رێکه‌وتن له‌سه‌ر ره‌وشی که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر. ده‌شێت ئه‌مه پاساوێکی لۆژیکی بێت، به‌ڵام مه‌ترسیداریشه. لانیکه‌م، پێویسته هێزه‌کانی ئه‌مریکا پشتیوانییه‌کی دیپلۆماسی و دارایی به‌هێز له یۆنامی بکات هه‌روه‌کو ئاماده‌کاری بۆ وتووێژه‌کان ده‌کات له‌وانه‌ش له ڕێگه‌ی هاریکاریی سه‌ربازیی به‌رده‌وامی مه‌رجدار به به‌شدارییه‌کی بونیاتنه‌رانه‌ی لایه‌نه‌کان له دانوسانه‌کان و پابه‌ندبوون به ئه‌نجامنه‌دانی جوڵه‌ی سه‌ربازیی یه‌کلایه‌نه. ده‌بێت یۆنامیش لای خۆیه‌وه پێشنیاری چه‌ند هه‌نگاوێک بکات بۆ دروستکردنی متمانه له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کاندا، ئه‌ویش به‌رمه‌بنای راپۆرته سه‌رنجڕاکێشه‌که‌ی (بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه) نیسانی 2009 ی‌دا. له کردنی ئه‌مه‌شدا، پێویسته هه‌موو هه‌وڵێک بدات بۆبهشداریپێکردنی نوێنه‌ره سیاسییه‌کانی ناوچه‌کێشه‌له‌سه‌ره‌کان. پێویسته هه‌ریه‌که له مالیکی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هانی چالاکی ئابوری له‌و ناوچانه‌داو له که‌رکوک، بده‌ن، بۆ به‌کارهێنانی بێلایه‌نانه‌ی داهاته زیاده‌کان له فرۆشی نه‌وت، له پڕۆژهگهلێکدا که قازانجی ته‌واوی خه‌ڵکه‌که‌ی تێدابێت.
له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه، ده‌بێت سه‌رکرده‌کانی به‌غداو هه‌ولێر، له‌خۆیان بپرسن: ئایا قه‌ناعه‌تیان به‌وه هه‌یه که پێڕه‌وی له چاره‌سه‌رێکی دانوسانلهسهرکراو بکه‌ن به درککردن به‌وه‌ی که نه به لێگه‌ڕان له‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که دوابکه‌ویت، یان به به‌کارهێنانی هێز، ناتوانن به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن؟ یاخود ته‌نها ته‌قینه‌وه‌ی ململانێیه‌کی توندوتیژ ده‌یانخاته جووڵه، که هیچ لایه‌کیان نایه‌ویت و ناشتوانن ئاکامه‌که‌ی کۆنترۆڵ بکه‌ن؟
راسپارده‌کان
بۆ حکومه‌تی عیراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان:
1. راشکاوانه خۆیان پابه‌ند بکه‌ن به چاره‌سه‌رێکی دانوسانلهسهرکراوهوه بۆ ره‌وشی ناوچه‌کێشه‌له‌سه‌ره‌کان.
2. ده‌سکردنه‌وه به دانوسان له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌کی ته‌واوی پرسه په‌یوه‌ندیداره‌کان، به ره‌وشی ناوچه‌کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، یاسای نه‌وت و گاز، یاسای دابه‌شکردنی داهاته‌کان، هه‌ڵبژاردنی پارێزگای که‌رکوک، هه‌روه‌ها سه‌رژمێریی نیشتمانیش؛ به تایبه‌تی گفتوگۆکردن له‌باره‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کانه‌وه وه‌ک به‌شێک له‌و تیمه باڵایه‌ی له سایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا دامه‌زرێنرا؛ له‌گه‌ڵ هه‌ڵنانی هه‌نگاوه‌کانی بیناکردنی متمانه‌دا له قه‌زا جیاجیاکاندا، به‌پێی راسپارده‌کانی راپۆرته‌که‌ی نیسانی 2009 ی یۆنامی.
3. له‌و وتووێژانه‌دا سه‌رکرده‌کانی ئه‌و پارتانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو گروپه نه‌ژادی و ئاینییه‌کانی ناوچه جێناکۆکه‌کان ده‌که‌ن، ئاماده ببن.
4. دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، به‌رده‌وامی بدرێت به بازگه و مه‌فره‌زه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ههوبهشهکانی پێشمه‌رگه - سوپا له ناوچه جێناکۆکه‌کاندا، له‌سه‌ربنه‌مای میکانیزمه‌کانی ئاسایشی هاوبه‌ش که به‌پشتیوانیی ویلایه‌ته یاکگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێکهێنراون؛ هه‌روه‌ها هێشتنه‌وه‌و پاراستنی هه‌موو سه‌نته‌ره‌کانی هه‌ماهه‌نگیکردن له ناوچه جێناکۆکه‌کاندا؛ هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی تیمێکی چاودیریکردنی له بهغداوههولێربۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و کێشانه‌دا که له ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
5. رێنمایی راشکاوانه بۆ ئه‌و هێزانه‌ی ئاسایش که له ناوچه جێناکۆکه‌کان بڵاوکراونه‌ته‌وه بۆ له ناوچه دیاریکراوه دووره‌ده‌سته‌کانی خۆیاند بمێننه‌وه، جگه له‌و بازگه هاوبه‌شانه‌ی که له‌سه‌ریان رێکه‌وتوون، له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه هاوبه‌شه‌کان و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان دژی گروپه توندوتیژه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی؛ هه‌رلایه‌کیش به‌رپرسێک ده‌ستنیشانبکات بۆ هه‌ریه‌که له‌حکومه‌تی عیراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت به فریای هه‌ر کێشه‌یه‌ک بگه‌ن؛ هه‌روه‌ها گه‌وره‌به‌رپرسێکی سه‌ربازیش له هه‌ر لایه‌که‌وه دیاری‌بکرێت بۆ هه‌ریه‌که له سه‌نته‌ری عه‌مه‌لیاتی نیشتمانی له به‌غداو هاوتاکه‌شی له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر.
6. هانی ده‌سه‌لاته ناوخۆییه‌کان له ناوچه جێناکۆکه‌کان بده‌ن بۆ دامه‌زراندنی کارمه‌ندانی زیاتری پۆلیس له هه‌موو گروپه نه‌ژادی و ئاینییه‌کانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزێک پێک‌بێت که به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ههمووپێکهاته جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگا بێت .
7. به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کان بۆ ئاوێته‌کردنی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس (به هێزه‌کانی زێرهڤانیشهوه) له ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ‌و به‌رگریدا، له پێکهاته‌ی ئاسایشی نیشتمانیدا.
8. هه‌نگاونان به‌ره‌و ئهسبهقییهتدان به پۆلیس له ناوچه جێناکۆکه‌کاندا به‌مه‌به‌ستی وه‌رچه‌رخاندنی ئه‌و ناوچانه بۆ ناوچه‌یه‌کی داماڵراو له میلیشیا که نه سوپای عیراق و نه پێشمه‌رگه یان زێره‌ڤانی کوردی سه‌رپشک نه‌بن بۆ ئه‌نجامدانی چالاکی له‌وناوچانه‌دا.
9. رازیبوون به بڕیاری دادگای باڵا به‌وه‌ی ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی له ماده‌ی 140 ی ده‌ستوردا ئاماژه‌ی بۆ کراوه، هه‌مان شت نیه له‌گه‌ڵ ئامارکردنی ده ساڵ جارێکی دانیشتواندا، له‌گه‌ڵ داواکردن له په‌رله‌ماندا بۆ هه‌موارکردنی یاسای سه‌رژمێریی ساڵی 2008، به‌رمه‌بنای ئه‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی دواییان – له‌به‌ر چه‌ند مه‌به‌ستێکی نیشتمانی - خۆی به‌دوور ده‌گرێت له ئاڕاسته‌کردنی پرسیاره ناپێویسته‌کان له‌باره‌ی نه‌ژادی خه‌ڵکه‌که‌وه.
10. پشتیوانیکردن له پێشخستنی باری ئابوری ناوچه جێناکۆکه‌کان و که‌رکوک، هاندانی به‌کارهێنانی کارامه‌ی داهاته زیاده‌کانی فرۆشی نه‌وت له چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کدا که سودی هه‌موو دانیشتوانه‌که‌ی تێدا بێت.
بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان:
11. داڕشتنی کۆتایی یاساکان و هه‌نگاونان به‌ره‌و پیاده‌کردنی پلانی یه‌کخستنی هێزه‌کانی ئاسایش (پێشمه‌رگه، زێره‌ڤانی، ئاسایش، پاراستن، زانیاری) که سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانن و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنی راسته‌وخۆی ئه‌واندان.
12. رێنماییدان به ئاسایش (هێزی ئاسایشی ژێر کۆنترۆڵی حیزب) که له شاری که‌رکوک و به‌شه‌کانی تری ناوچه جێناکۆکه‌کان بوونیان هه‌یه و خاوه‌نی خاسییه‌ته ئاینی و نه‌ژادییه جیاجیاکانی خۆیانن، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی ناوخۆدا هه‌ڵبسوڕێن و له سنوره‌کانی یاسای عیراقی فیدراڵ‌دا بمێننه‌وه؛ هه‌روه‌ها پلانێک پێشبخه‌ن بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ئاسیشهی له‌و جۆره ناوچانه‌دا وه‌گه‌ڕخراوه به‌وه‌ی ئه‌ندامانی هه‌موو گروپه ئاینی و نه‌ژادییه‌کان له ریزه‌کانی خۆیدا وه‌ربگرێت بۆ پێکه‌وه‌نانی هێزێک که به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ههمووپێکهاته جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگا بێت.
بۆ حکومه‌تی ناوچه‌یی که‌رکوک، نه‌ینه‌وا، دیاله، هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌دین:
13. زامنکردنی ئه‌وه‌ی که پڕۆژه ناوخۆییه‌کان له لایه‌ن بۆدجه‌ی ناوه‌ندی عیراقه‌وه فه‌ند ده‌کرێن، به داهاته زیاده‌کانی به‌رهه‌مهێنان و / یان پاڵاوتنی نه‌وت و گازه‌وه (ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت په‌ترۆدۆلار) که به‌شێوه‌یه‌کی ره‌وا له سه‌رانسه‌ری پارێزگاکه‌دا و / یان سودی هاوڵاتیانی تێدابێت بێ هیچ لایه‌نگیرییه‌ک.
14. دامه‌زراندنی کارمه‌ندانی پۆلیس له هه‌موو گروپه نه‌ژادی وئاینییهکانهوه بۆ ئه‌وه‌ی هێزێکی پۆلیس پێکه‌وه بنێن که به شێوه‌یه‌کی ره‌وا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ههمووپێکهاته جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگا بێت.
بۆ نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عیراق (یۆنامی)
15. به‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی تیمه باڵاکه، لانیکه‌م بۆ چاره‌سه‌رکردنی ههڵایسانهکانی سه‌ر ناوچه‌کانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه؛ پشتیوانیکردن له دانوسانه‌کانی نێوان لایه‌نه عیراقییه‌کان له‌باره‌ی سنوره ناوخۆییه کێشهلهسهرهکانهوه به پێشکه‌شکردنی پسپۆڕی ته‌نکیکی و راوێژی سیاسی له هه‌موو ئاسته‌کاندا؛ پێشنیارکردنی هه‌نگاوه تایبه‌ته‌کان بۆ بیناکردنی متمانه له ناوچه جێناکۆکه‌کاندا، به‌رمه‌بنای راپۆرته‌که‌ی نیسانی 2009؛ هه‌موو هه‌وڵێک بدات بۆبهشداریپێکردنی سه‌رکرده‌کانی ئه‌و پارتانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گروپه نه‌ژادی و ئاینییه‌کانی ناوچه جێناکۆکه‌کان ده‌که‌ن، له وتووێژه‌کاندا.
بۆ حکومه‌تی ئه‌مریکا:
16. پشتیوانیکردن له ده‌ستپێکردنی زووبه‌زووی دانوسانه‌کان له‌نێوان حکومه‌تی عیراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا، له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و پرسانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ریزکراون له‌پاڵ پێشکه‌شکردنی پشتیوانی ته‌واوی دارایی و دیپلۆماسی بۆ یۆنامی له نێوانگیریکردنی وتووێژه‌کانی لایه‌نه‌کاندا.
17. هاندان و پشتیوانیکردنی میکانیزمه‌کانی ئاسایشی هاوبه‌شی عیراقی – له حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر دانوسان له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی کاتی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا نه‌کرێت- که بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌کانی ناکۆکی سه‌ربازی له ناوچه جێناکۆکه‌کاندا داهێنراون.
18. به‌کارهێنانی یارمه‌تی سه‌ربازی وه‌ک هێزێکی پاڵنه‌ر بۆ فشارخستنه سه‌ر حکومه‌تی عیراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا له ناوچه جێناکۆکه‌کاندا، هه‌نگاوی تاکڕه‌وانه نه‌نێن، به یه‌که‌کانی سوپا‌و پێشمه‌رگه‌شه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ زامنکردن و دانانی سیستم و رێنمایی گونجاو بۆ ئه‌و هێزانه، به‌رده‌وامیدان به هاوکاریی له میکانیزمه‌کانی ئاسایشی هاوبه‌ش و رێزگرتنیان له مافه‌کانی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی یاسا.
هه‌ولێر/به‌غدا/برۆکسل، 28 ی ئاداری 2011