عێراق‌و كورد: سه‌ره‌تاكانی جه‌نگێك كه خه‌ریكه له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌ڵده‌گیرسێت
كورته‌یه‌كی جێبهجێكارییو چه‌ند راسپارده‌یه‌ك
هه‌موو چاوه‌كان روویانكردۆته هه‌وڵه‌كانی سهقامگیریركردنی عێراق، ئه‌و كێشه‌یه مه‌ترسیداره‌ی له كه‌ركوك سه‌ریهه‌ڵداوه‌و، به‌شێوه‌یه‌كی ترسناكیش پشتگوێخراوه. ململانێیه‌كه له نێوان ئه‌و لایه‌نه هاوتایانهدا كه ده‌سته‌ویه‌خه وه‌ستاونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر سامانه نه‌وتییه زۆره‌كان، كێشمه‌كێشی رهچهڵهكیو شوناس، له نێوان كورد‌و توركمان‌و عهرهبو جڤاته ئاشورییه - كلدانییهكاندا هه‌یه، له‌گه‌ڵ پێكداكێشانه گه‌وره‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی عهرهبو كورد. مه‌ترسییه‌كان زۆر‌و گه‌وره‌ن، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناتوانێت ئاوا بێده‌نگ بمێنێته‌وه‌و لێگه‌ڕێت ره‌وشه‌كه دابخزێته ناو پشێوی‌و هه‌ره‌سه‌وه. پێویسته بێته پێشه‌وه‌و چاره‌سه‌رێكی وه‌ها بخاته‌ڕوو كه بێ ئه‌وه‌ی هێڵه سووره‌كان ببه‌زێنێت، خواسته بنچینه‌ییه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان رازی بكات. گه‌نجاوترین ئه‌نجام كه ده‌شێت دانوساندنی له‌سه‌ر بكرێت، كه پێویستیشه له‌سه‌ر نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نێوان سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كه‌ركوكدا ناوبژیی پێبكات، ده‌شێت پشت به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ببه‌ستێت:
-
دواخستنی ئه‌و راپرسییه‌ی له ده‌ستوردا ده‌رباره‌ی ره‌وشی یاساییانه‌ی كه‌ركوك هاتووه، چونكه له سایه‌ی ئه‌و كهشو هه‌وایه‌دا كه ئیمڕۆ باڵیكێشاوه، راپرسی بۆی هه‌یه كرژییهكه زیاتر بته‌نێته‌وه.
-
پۆلێنكردنی پارێزگای كه‌ركوك وه‌ك ناوچه‌یه‌كی فیدراڵی كاتی، كه نه‌كه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌ی كوردییه‌وه‌و له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی فیدراڵیدا نه‌بێت.
-
چه‌ند ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان چوار لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه‌ركوكدا.
-
به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی ستهمو زوڵمه‌كانی پێشووتر، كاركردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی رژێمه‌كانی پێشوو به‌زۆر ده‌ریكردوون، پێشكه‌شكردنی ئاسانكارییو قه‌ره‌بوو به‌وانه‌ی رژێمه‌كانی پێشووتر هێناونی بۆ شاره‌كه (نهوهكانیشان) ئه‌وانه‌یان كه رازیده‌بن به خۆشی خۆیان شاره‌كه جێبهێڵن، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موڵكایه‌تی له رێگای ئه‌و میكانیزمه‌وه كه ئێستا هه‌یه، هه‌روه‌ها پرۆسه‌یه‌كیش جێبه‌جێبكرێت كه بشێت به‌هۆیه‌وه ئه‌و كه‌رتانه‌ی له كه‌ركوك پچڕێنراون، بخرێنه‌وه سه‌ر كه‌ركوك یان وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه.
به نیسبه‌تی كورده‌وه، كه‌ركوك هه‌میشه ناوچه‌یه‌كی زۆرینه كوردنشین بووه – كه وه‌ك خۆشیان دانی پێدا ده‌نێن، تایفه‌ی دیكه‌ش هاوبه‌شییان كردوون – له‌پێناویدا جهنگاونو ئازاریان چه‌شتووه، هه‌ر له به‌عه‌ره‌بكردنه‌وه تا ده‌گاته راگوێزانی زۆرهملێو پاكتاوكردنی ره‌چه‌ڵه‌كی. له گۆشه‌نیگای كورده‌وه، نه‌هێشتنی رژێمی به‌عس ده‌رفه‌تی ره‌خساندووه بۆ گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانی. له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردووش‌دا هه‌وڵێكی زۆریانداوه بۆ هاندانی راگوێزراوه‌كان تا بگه‌ڕێنه‌وه، هه‌روه‌ها قایلكردنی عه‌ره‌به هاتووه‌كان تا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی پێشوویان، هه‌روه‌ها فاكته‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سهربازییو سیاسی بگرنه ده‌ست، ئامانجی سه‌ره‌كیش له‌مه بریتیه له‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمه فیدراڵییه‌كه‌ی كورد.
به نیسبه‌تی لایه‌نه‌كانی دیكه‌شه‌وه، ئه‌م داواكارییه‌ی كورد ساخته‌و ناهه‌قه، پاڵنه‌ری بنه‌ڕه‌تی تێیدا بریتیه له ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی داهاته‌كانی نه‌وت، ئه‌و پرۆسه لهسهرخۆیهش كه كورد خه‌ریكێتی به دهسبهسهرداگرتنو داگیركردن داده‌نێن. به به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش نیسبه‌تی توركمانه‌وه، زیادبوونی بوونی كورد بووه‌ته مایه‌ی بێزارییه‌كی زۆر، چونكه توركمانه‌كان كه‌ركوك به شارێكی مێژوویی توركمان له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن (دانیش به‌وه‌دا ده‌نێن كورد كه‌مینه‌یه‌كی گرنگه له شارهكهداو زۆرینه‌شن له ناوچه گوندنشیهكانی ده‌وروبه‌ریدا)
گه‌شه‌كردنی هێزی كورد دیفاكتۆیه‌كی ده‌زگایی خوڵقاندووه كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كێشه‌ی كه‌ركوك به‌ره‌و ته‌قینه‌وه ببات. رۆڵی به‌رچاوی كورد له دانانی ره‌شنوسی ده‌ستوردا، بواری بۆ ره‌خساندن بڕگه‌یه‌ك بخه‌نه ناوی كه جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌سه‌پێنێت بۆ سڕینه‌وه‌ی ره‌نگی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك، پاشانیش له كۆتایی ساڵی 2007 دا سه‌رژمێریی بكرێت‌و راپرسییه‌كی ناوخۆیی ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ده‌ستور كورد ده‌كات به خاوه‌نی هه‌ق، وه‌لێ هیچكام له لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك و به‌شێكی زۆری حكومه‌تی ناوه‌ندی یان ده‌وڵه‌تانی دراوسێ پشتیوانی له‌م رێ‌و شوێنانه ناكه‌ن. توركیا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ئاماژه‌یكردووه بۆ ئه‌وه‌ی رازینابێت یه‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی كه‌ركوك بخرێته سه‌ر ناوچه‌ی كوردی، توركیاش توانای دیپلۆماسی سه‌پێنه‌ری زۆره، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌توانێت له دوا چاره‌سه‌ردا ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی بكات بۆ به‌رگرتن له خواسته‌كانی كورد.
بۆیه، له‌ئێستاوه‌و له ماوه‌ی ساڵێكدا، كورد رووبه‌ڕووی ئیختیارێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌بێته‌وه: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر میكانیزمه ده‌ستورییه‌كه وێڕای به‌ره‌نگاریی ههمووانو سهرچڵیكردن به مه‌ترسی روودانی كێشه‌یه‌كی چهمدارانهوه، یان پاشهكشهكردنو گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌رێكی دانوسانكاردا.
له‌وانه‌یه ههستو سۆزه‌كان ئه‌وه‌نده جۆشا‌و بن كه بوارنه‌ده‌ن چاره‌سه‌ری دووهه‌م بگیرێته به‌ر. به‌ڵام به‌پێی دوو ساڵ له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كه‌ركوكدا، هه‌روا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق‌و توركیا‌و ویلایه‌ته یهكگرتووهكانو ناوچه‌ی كوردستانی فیدراڵ‌دا، كرایسز گروپ پێیوایه كه ده‌شێت چه‌ند ئاماده‌كارییه‌كی رێكخستن دابنێت كه به‌رژه‌وه‌ندییه گرنگه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان دابینده‌كات.
ره‌نگه نوشوستیهێنانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له كاركردنی خێرای مكومو تۆكمه‌دا، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی كۆتایی له كانونی یه‌كه‌می 2007 دا، ببێته هۆی هه‌ره‌سهێنانێكی خێرا. ئه‌نجامه‌كه‌شی كێشمه‌كێشێكی توند ده‌بێت له نێوان ئه‌و تایفانه‌دا كه له‌وێ نیشته‌جێن، شه‌ڕێ ناوخۆ رووبدات، ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیش ده‌بێت. گومان له‌وه‌دا هه‌یه عێراق كه خۆی به‌هۆی دابه‌شبوونه تایفییهكانو یاخیبوونی چه‌كدارانه‌وه، به ده‌ستی پشێویی قووڵه‌وه ده‌ناڵێنێت، بتوانێت به‌رگه‌ی زه‌برێكی سه‌ره‌كی دیكه بگرێت كه له جێگایهكیدا رایده‌چڵه‌كێنێت فره‌چه‌شنی تایه‌فییانه‌ی تێدایه.
راسپارده‌كان
بۆ حكومه‌تی عێراق:
1. بانگهێشتكردنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تا نێردراوێكی تایبه‌ت بنێرێت كه ئه‌ركه‌كانی بریتی بن له:
أ. ئاسانكاریكردن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك، ئه‌ویش به دانوساندن كردن له‌سه‌ر ره‌وشی یاساییانه‌ی كه‌ركوك و ئه‌و ناچانه‌ی دیكه كه كورد داوایان ده‌كات.
ب. كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ دیسان ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك‌و گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه له‌سه‌ر بناغه‌ی پێویستی به‌كارده‌هێنرێت نه‌ك ره‌چه‌ڵه‌ك.
ج. چاودێریكردنی پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كان به هه‌ر رێكه‌وتنێكه‌وه كه پێی ده‌گه‌ن.
د. پێشكه‌شكردنی راپۆرتی رێك‌وپێك له واده‌ی خۆیدا به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
2. چڕكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی راستكردنه‌وه‌ی جهوروستهمهكانی پێشوو له كه‌ركوك، كه ئه‌مانه بگرێته‌وه:
أ. به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رژێمه‌كانی پێشوو به زۆر رایانگواستبوون.
ب. ئاسانكارییو قه‌ره‌بووكردنه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی رژێمه‌كانی پێشوو هێناونی (له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانیاندا) ئه‌وانه‌ی به ره‌زامه‌ندی خۆیان رازی ده‌بن بڕۆن.
ج. چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی موڵكایه‌تی به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی ئێستا هه‌یه.
د. پرۆسه‌یه‌ك كه به‌هۆیه‌وه ناوچه‌كانی پێشووی كه‌ركوك بخرێنه‌وه سه‌ری یان له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه.
بۆ حكومه‌تی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنهرانو نوێنه‌رانی تایفه‌كانی كه‌ركوك‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
3. راگه‌یاندنی په‌رۆشیی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی له‌مه‌ڕ ره‌وشی یاساییانه‌ی كه‌ركوك له‌توێی دانوساندنی ئاشتییانه‌و پێوه‌ستبوون به گفتوگۆكردنی میانڕۆیانهوه ده‌رباره‌ی.
4. دانوساندنكردن به یاریده‌ی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌رێكی كاتی به‌پێی ئه‌م هێڵانه‌ی خواره‌وه:
أ. فراوانكردنه‌وه‌ی دانوساندن ده‌رباره‌ی كه‌ركوك تا عێراقییه‌كانی دیكه‌ش بگرێته‌وه، به تایبه‌تی نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، وه‌ك سه‌ندیكاكان، رێكخراوه‌كانی ژنان، ئه‌وانه‌ی كه سوودگه‌را نین.
ب. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بیرۆكه‌ی راپرسیكردن ده‌رباره‌ی كه‌ركوك له توێی پرۆسه‌ی بڕیارله‌سه‌ردراو بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستوره‌وه، بخاته لاوه، له‌بری ئه‌وه ره‌شنوسی په‌یمانێكی تایبه‌ت به پارێزگای كه‌ركوك دابنێت.
ج. په‌یمانی نابراو، بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ره‌وشی ناوچه‌یه‌كی فیدراڵ بدات به كه‌ركوك.
د. چوار تایفه‌كه‌ی كه‌ركوك رێكبكه‌ون له‌سه‌ر رێ‌و شوێنه‌كانی دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵات.
بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
5. ئاماده‌كردنی كوردان بۆ په‌سه‌ندكردنی دهسبهرداربوونه پێویسته‌كان ده‌رباره‌ی كه‌ركوك‌و هیوا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد، به‌وه‌شه‌وه كه بوونی پارێزگای كه‌ركوك وه‌ك ناوچه‌یه‌كی فیدراڵ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی په‌سه‌ند بكه‌ن.
6. ده‌سبه‌رداربوونی ئه‌و ئیدارانه‌ی پارته كوردییه‌كان له نیسانی 2003 دا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌و هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته گرنگه‌كان له پارێزگاكه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.
بۆ حكومه‌تی توركیا:
7. پابه‌ندبوون به چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كه‌ركوك‌و خاوكردنه‌وه‌ی زاری ئاخاوتنی ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
8. ئاسانكردنی بازرگانی، به تایبه‌تی به‌روبوومه‌كانی نه‌وت، له‌نێوان توركیا‌و باكوری عێراقدا، وه‌ك كردنه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر سنور له‌پاڵ ده‌رچه‌ی خابووردا، هه‌روه‌ها هاندانی سه‌رمایه‌گوزاریی له كوردستانی عێراق.
9. په‌یماندان به نه‌ناردنی هێزی سه‌ربازیی بۆ عێراق‌و ههڵنههێنانهوهی هه‌نگاوی دیپلۆماسیینهی ناچاركهرانه، وه‌ك داخستنی ده‌رچه‌ی خابووی سه‌رسنور یان هێڵی نه‌وتی بێجی – جیهان.
بۆ حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان:
10. پێشكه‌شكردنی پشتیوانی دیپلۆماسی‌و دارایی ته‌واو بۆ ره‌وشی یاسایی كه‌ركوك‌و ئه‌و ناوچانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ره، ئه‌مه بكات به پێشه‌نگی كاره دیپلۆماسییه‌كانی له عێراق، هه‌موو چالاكییه سیاسییه‌كانی ناو عێراق قایل بكات به پێویستبوونی تێكۆشان بۆ چاره‌سه‌رێكی سیاسی دانوساندن له‌سه‌ركراو له مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكدا.
أ. هاندانی سه‌ركرده سیاسییه عێراقییه‌كان بۆ ره‌واجدان به دروستكردنی بڕیارێكی گشتگیرترو شه‌فافتر ده‌رباره‌ی ئایندهی كه‌ركوك به‌وه‌ی چه‌ند چالاكییه‌كی به‌رینتر بۆ دانوساندنه‌كان زیادبكرێن.
بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی:
11. له‌سه‌ر داوایه‌كی عێراقی كاربكات بۆ دیاریكردنی نێردراوێكی تایبه‌ت بۆ كه‌ركوك، پشتی ئه‌ستوربێت به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ دیاریی بكات كه له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌كانی ئه‌م راپۆرته‌دا بسازێت.
عه‌ممان/برۆكسێل، 18 ی ته‌موزی 2006