Report 103 / Middle East & North Africa 28 خاکەلێوە 2011 6 minutes عیراق و کورد: رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ترسه‌کانی کشانه‌وه Share Facebook Twitter ئیمێل Linkedin Whatsapp پاشەکەوتکردن چاپکردن Download PDF Full Report Also available in English English العربية کورته‌یه‌کی جێبه‌جێکار و راسپارده‌کان پێکهێنانی حکومه‌تی عیراق زۆری پێچوو، به‌ڵام سروشتی تایبه‌تی و ئه‌و رێگایه‌ی لێوه‌ی پێکهێنرا، هیوامان پیده‌به‌خشیت به‌وه‌ی ده‌توانێت به‌ره‌وپێشچوون له ململانێی نێوان کورد و عه‌ره‌بدا بهێنێته دی. ئه‌و کێشه‌یه‌ی که په‌نجه‌مۆرێکی وێرانکه‌رانه‌ی ناوه به میژووی سه‌ده‌ی بیسته‌می وڵاته‌که‌وه، ده‌توانێت ببێته هۆی ئیفلیجی سیاسی یان خراپتر، له‌توپه‌تبوونی عیراق خێراتر بکات. لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌کان، ده‌رفه‌تێکی ده‌گمه‌نیان له‌به‌رده‌ستدایه بۆئه‌وه‌ی پێشکه‌وتنێك به‌دی بێنن. نوشوستیهێنان له به‌کارهێنانیدا هیچ پاساوێکی نابێت. پێویسته هه‌ردوولاله‌سه‌ر بنه‌مای نیازباشی به‌رچاو کاربکه‌ن که به‌هۆی هه‌وڵه‌کانی دامه‌زراندنی حکومه‌ته‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، تا بناغه دابنێن بۆ چاره‌سه‌رێکی دانوسانله‌سه‌رکراوی ئاشتییانه. به تایبه‌تی، پیویسته یه‌کسه‌ر ده‌ستبکه‌نه‌وه به گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی که‌رکوک و ناوچه جێناکۆکه‌کانی تر. هه‌روه‌ها پێویسته رێکه‌وتنه‌که‌ی کانونی دووهه‌می 2011 یان بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی کوردی له بۆری نیشتمانییه‌وه، بکه‌ن به بناغه‌یه‌ک بۆ دانوسانکردن له‌سه‌ر یاسای به‌شکردنی داهاته‌کان و دانانی یاسایه‌کی گشتگیری نه‌وت و گاز. وه‌ک ناڕه‌زاییه‌کان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا نیشانیاندا، عیراق له گه‌رمایی ئه‌و راپه‌ڕینانه به‌دوور نیه که له خۆره‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقیادا ده‌رکه‌وتوون. ناشبێت وابیت، چونکه ناتوانایی حکومه‌ته یه‌کله‌دوای یه‌که‌کان له دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌کاندا، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه خواسته‌کانی زیادکردنی وزه‌ی کاره‌با، بووه‌ته هۆی تووڕه‌ییه‌کی شه‌رعی. بۆیه تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی پێشوه‌ختی سه‌ره‌کوه‌زیرانی حکومه‌تی نوێ، نوری مالیکی ئه‌وه‌یه وه‌ڵامی کارا به داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران، بکات به لوتکه‌ی گرنگیدانه‌کانی خۆی، بێ‌شک پێش هاتنی مانگه گه‌رمه‌کانی هاوین. هه‌مان شت بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش راسته که زۆرجار له‌ژێر زه‌بری سکاڵاکردن له که‌می خزمه‌تگوزارییه‌کان و ته‌شه‌نه‌کردنی گه‌نده‌ڵیدا بووه. ناڕه‌زه‌ییه‌کانی شوبات و ئاداری 2011 ی سلێمانی پیشانیده‌ده‌ن که کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌نگاوی قایلکه‌رانه بنرێت و کرده‌ی چاره‌سازانه بکرێت، ئه‌گینا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ته‌نینه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌کردنی نائارامی ده‌بێته‌وه. په‌یوه‌ندی عه‌ره‌ب – کورد تا ئیستاش سندوقێکی داخراوی پڕ له کێشه‌یه. له شوباتدا، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی که‌رکوک کرد، وه‌ک هه‌وڵێکی راشکاوانه بۆ دزینه‌وه‌ی سه‌رنج له رووداوه‌کانی سلێمانی و گره‌وکردن له‌سه‌ر پرسه پڕ سۆزه‌که‌ی دانیشتوانی کورد له‌باره‌ی ره‌وشی که‌رکوکه‌وه. به کردنی ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیدارئه‌ودۆخه‌ی ئاگرد که خۆی له ئه‌سڵا هه‌ر کرژ بوو، هه‌روه‌ها کرژییه نه‌ژادییه‌کانی زیاتر کرد. پێویسته ئه‌مه بیرخه‌ره‌وه‌یه‌ک بێت بۆ ئه‌وه‌ی که پێویسته سه‌رکرده‌کانی به‌غدا و هه‌ولێر تا ده‌سبه‌جی رووبکه‌نه هێڵی بونیادییانه‌ی هه‌ڵه‌ی عه‌ره‌ب – کورد و چاره‌سه‌ری بکه‌ن. سه‌رکرده کورده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له حکومه‌تی هاوپه‌یمانێتیدا به‌شداریی بکه‌ن، چه‌ند مه‌رجێکیان بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و داخوازییه راشکاوه‌کانیان له‌مه‌ڕ سامان و خاک، دانا. مالیکی ده‌ڵێت به زۆربه‌ی رازی بووه، به‌ڵام به‌لای کورده‌وه، به‌ڵگه‌ی کۆتایی له چۆنێتی جێبه‌جێکردنیاندایه. گومان هه‌یه له‌وه‌ی که سه‌ره‌کوه‌زیران ده‌توانێت و بگره ته‌نانه‌ت ده‌شیه‌وێت وه‌ڵامی هه‌موو داواکانیان بداته‌وه، پێویست ده‌کات هه‌ردوولا نه‌رمی بنوێنن له پێداگرییاندا له سه‌ر رێکه‌وتنه خواستراوه‌کان – به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له ته‌واوکردنی پێکهێنانی حکومه‌ت، یاسای نه‌وت وگازو دابه‌شکردنی داهاته‌کان و دیاریکردنی سنوری ناوه‌کی هه‌رێمی کوردستان. پێشتر، گروپی قه‌یرانه‌کان رایگه‌یاندبوو که پێویسته ره‌وشێکی تایبه‌ت بدرێت به که‌رکوک، وه‌ک پارێزگایه‌کی ئیداره سه‌ربه‌خۆ، که له‌ماوه‌ی گوێزانه‌وه‌دا، کۆنترۆڵی راسته‌وخۆی نه به‌غداو نه هه‌ولێری به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت، له‌گه‌ڵ دانانی میکانیزمێکدا بۆ چاره‌سه‌ری یه‌کجاره‌کی ره‌وشه‌که‌ی، له‌گه‌ڵ ئاماده‌کارییدا بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات به‌جۆرێک که نوێنه‌ره سیاسییه‌کانی گروپه نه‌ژادی و ئاینییه سه‌ره‌کییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ره‌وا پشکیان به‌ربکه‌وێت. له توێی ئه‌و هێڵانه‌وه سه‌ره‌نجام ده‌گه‌ن به رێکه‌وتنێک، ئێستاش کاتی ئه‌وه‌یه که وا بکرێت. له کانونی دووهه‌مدا، به‌غداو هه‌ولێر، به‌رمه‌بنای سه‌رکه‌وتووبوونیان له پێکهێنانی حکومه‌تی هاوپه‌یمانێتیدا، دانوسانیان له‌سه‌ر رێکه‌وتنێکی تاکتیکی کرد بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستانه‌وه، که پیاده‌کردنی به قازانجی هه‌ردوولا ده‌شکێته‌وه. ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوه زیاتر ببه‌نه پێشه‌وه به‌وه‌ی ده‌ستبکه‌ن به گفتوگۆ له‌باره‌ی زنجیره‌یه‌ک پرسه‌وه که کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی دوای 2003 یانه‌وه هه‌بووه. له کانونی دووهه‌می 2009 دا نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عیراق (یۆنامی) تیمێکی باڵای دامه‌زراند که ئامانجه راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی بریتی بوو له کارکردن به‌ره‌و چاره‌سه‌رێکی دانوسان له‌سه‌رکراو – له بنه‌ڕه‌تدا له توێی میکانیزمه‌کانی دروستکردنی متمانه‌وه - بۆ ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان، که ناوچه‌یه‌کی به‌رینه‌و له سنوری سوریاوه درێژده‌بێته‌وه بۆ سنوری ئێران که کوردان ده‌ڵێن له رووی میژووییه‌وه به‌شێکه له کوردستان. یۆنامی به باشی د‌رکی به‌وه کردبوو که له‌وه ناچێت له‌و چه‌ند مانگه‌دا که به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌ڕۆین، تیمه‌که به‌ره‌وپێشچوونێکی ئه‌وتۆ ئه‌نجامبدات، بۆیه کاری راسته‌قینه‌ی بریتی بوو له هێشتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ تا کاتی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ. ئه‌م ماوه‌یه، که ساڵ و نیوێک درێژه‌ی کێشا، ئێستا کۆتایی هاتووه؛ ئه‌مڕۆ، پێویسته ده‌سپیشخه‌رییه‌کان له ژیانی نوێ‌دا وه‌به‌ربهێنرێن. ره‌وشی که‌رکوک کرۆکی ئه‌و ململانێکردنه‌یه که له‌سه‌ر خاک له‌ئارادایه، ناوی سێ یه‌که‌ی جیاوازی به‌ناویه‌کداچوو – شار‌و پارێزگا‌و کێڵگه‌ی زه‌به‌لاحی نه‌وت – که بوونه‌ته جێگای بانگه‌شه به‌گژیه‌کداچووه‌کان. ده‌ستوری 2005 پرۆسه‌یه‌کی دیاریکردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ره‌وشی که‌رکوک و باقی ناوچه جێناکۆکه‌کان، به‌ڵام ئه‌وه له زه‌مینه‌یه‌کدایه که پڕێتی له جیاوازیی زۆر له لێکدانه‌وه‌داو نه‌بوونی ئیراده‌ی سیاسی. هاوکات بارودۆخی ناوچه جێناکۆکه‌کان جێهێڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بته‌نێته‌وه. له‌و ناوچانه‌دا که تێکه‌ڵاوییه‌کی نه‌ژادیی زۆر هه‌یه، وه‌ک شاری که‌رکوک و چه‌ند قه‌زایه‌کی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌مه کرژییه‌کی زۆر‌و وئیستیفزازکردنی یه‌کتری لێکه‌وتۆته‌وه که پاڵنه‌ری سیاسی هه‌یه به مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرساندنی ناکۆکی له نێوان لایه‌نه‌کاندا. له ساڵی 2009 دا، سوپای ئه‌مریکا، بۆ رێگه‌گرتن له‌وه‌ی چزیسکه بچووکه‌کان ته‌شه‌نه بکه‌ن ببن به ئاگری گه‌وره، هات له‌سه‌ر هێڵی رووبه‌ڕووبوونه‌وه، ئه‌و شته‌ی دامه‌زراند که پێیده‌وترێت میکانیزمه‌کانی ئاسایشی هاوبه‌ش – هێڵی کۆنترۆڵ له‌نیوان سوپای عیراق و هێزه‌کانی پاسه‌وانی هه‌رێمی کوردی، که به پێشمه‌رگه ناسراون. که ئه‌وه‌ش به بڕبڕه‌ی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کاندا تێده‌په‌ڕێت. سیما سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و میکانیزمانه، بریتین له بازگه‌ی هاوبه‌ش و مه‌فره‌زه‌ی هاوبه‌ش که سوپا‌و هێزه‌کانی پاسه‌وان و چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی ئه‌مریکی ده‌گرێته‌وه، له‌پاڵ سه‌نته‌ره‌کانی هه‌ماهه‌نگیکردن که بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندیگۆڕینه‌وه‌و بیناکردنی متمانه له‌نێوان دوو لایه‌نه‌که‌دا، دامه‌زراون. زیاد له‌وه‌ش به‌غداو هه‌ولێرله‌سه‌ر دانانی ژماره‌یه‌ک بنه‌ما رێکه‌وتون بۆ ئیداره‌دانی بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی خۆیان له‌و ناوچانه‌دا. ئه‌م هه‌نگاوانه پێکه‌وه کرژییه‌کانیان که‌مکرده‌وه، به‌ڵام بوونی هێزه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش و خۆڕانانیان له جێگاکانی خۆیاندا، به‌رده‌وام بیری دانیشتوانه نیگه‌رانه‌که‌یان ده‌خسته‌وه که ململانێکه دووره له‌وه‌ی چاره‌سه‌رکرابێت. هاوتایی نێوان سوپا‌و پێشمه‌رگه له ده‌وروبه‌ری که‌رکوک، به تایبه‌تی، هه‌روه‌ها ره‌فتاری بێزارکه‌رانه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی کورد له که‌رکوک، له‌ناو شاره‌که‌دا ئاماژه به روودانی گیروگرفت ده‌کات له ماوه‌ی دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، که پلان وایه له کۆتایی 2011 دا بکشێنه‌وه . روداوه‌کانی کۆتایی شوبات و سه‌ره‌تای ئادار، که دوابه‌دوای ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی توندوتیژی سه‌رکرده عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی ناوشاره‌که، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ده‌وروبه‌ری شاری که‌رکوک بڵاوبوونه‌وه، ئه‌وه‌ش ئاگادارکه‌ره‌وه‌یه‌کی تر بوو که ئه‌و ئاسایشه رێژه‌ییه‌ی که له دوای 2003 وه باڵی کێشاوه، بۆی هه‌یه به‌رده‌وام نه‌بێت. مه‌به‌ست له میکانیزمه‌کانی ئاسایشی هاوبه‌ش بریتی بوو له دابینکردنی کات بۆ دانوسانکردن له‌باره‌ی ره‌وشی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کانه‌وه. که ئه‌و رێوشوێنانه‌ی بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌که داهێنرابوون، وه‌ک رێکخستنی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆ له که‌رکوک، خۆیان ره‌وشه‌که‌یان خراپتر کرد، تووڕه‌یی وبێزاری و یه‌کترتۆمه‌نبارکردنیان زیاتر کردبوو. کاریگه‌رییه‌که‌ی ته‌نها ناوچه‌یه‌کی دیاریکراوی نه‌گرته‌وه: سه‌رژمێریی گشتی دانیشتوان به‌هۆی رێنکه‌وتن له‌سه‌ر چۆنێتی پیاده‌کردنی له ناوچه جێناکۆکییه‌کاندا، دواخرا. هیچ پێشکه‌وتنێک رووینه‌داو له‌گه‌ڵ ئاماده‌کارییه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مریکادا بۆ کشانه‌وه له عیراق به جێگاکانیشیانه‌وه له‌سه‌ر هێڵی رووبه‌ڕووبوونه‌وه، ململانێکان هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه‌یان ده‌کرد. ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی بوو له هه‌موو جێگایه‌ک، به تایبه‌تی له ناو دانیشتوانی که‌رکوکدا، که کۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر داواکاریی ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پاراستنیان. چاره‌سه‌ری ئاسان به‌ده‌سته‌وه نیه. گه‌رچی ره‌نگه حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی بیه‌وێت دانوسان بکات له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی بوونی هێزه‌کان، به‌ڵام سیناریۆی شیاو ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێکی که‌مدا بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له باکور کۆتای‌یان نه‌یه‌ت، ئه‌وه زۆر که‌م ده‌بنه‌وه. یۆنامی ده‌ستیکردووه به هه‌ڵنانی به‌غداو هه‌ولێر بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی وتووێژ له‌باره‌ی پرسه سه‌ره‌کییه‌کانه‌وه، به‌ڵام دواکه‌وتنی پڕکردنه‌وه‌ی پۆسته گرنگه‌کانی حکومه‌ت، وه‌ک وه‌زیره‌کانی ناوخۆ‌و به‌رگری، رێگره له‌به‌رده‌م ده‌سپێکردنه‌وه‌یه‌کی زووی وتووێژه‌کان. هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا ئه‌وه‌یه که هێزه‌کانی ده‌ڕۆنه‌وه، بۆیه ده‌بێت عیراقییه‌کان خۆیان گرفته‌کانیان له ناوچه‌کێشه‌داره‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن بێ بوونی ئه‌و چه‌تره ئاسایشییه‌ی بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بۆی فه‌راهه‌مکردبوون. پێده‌چێت باوه‌ڕ وابێت که خودی چوونه‌ده‌ره‌وه‌که ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هزری عیراقییه‌کان چڕ ببێته‌وه‌و ئیراده‌یه‌کی سیاسی به‌رهه‌م بهێنێت بۆ رێکه‌وتن له‌سه‌ر ره‌وشی که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر. ده‌شێت ئه‌مه پاساوێکی لۆژیکی بێت، به‌ڵام مه‌ترسیداریشه. لانیکه‌م، پێویسته هێزه‌کانی ئه‌مریکا پشتیوانییه‌کی دیپلۆماسی و دارایی به‌هێز له یۆنامی بکات هه‌روه‌کو ئاماده‌کاری بۆ وتووێژه‌کان ده‌کات له‌وانه‌ش له ڕێگه‌ی هاریکاریی سه‌ربازیی به‌رده‌وامی مه‌رجدار به به‌شدارییه‌کی بونیاتنه‌رانه‌ی لایه‌نه‌کان له دانوسانه‌کان و پابه‌ندبوون به ئه‌نجامنه‌دانی جوڵه‌ی سه‌ربازیی یه‌کلایه‌نه. ده‌بێت یۆنامیش لای خۆیه‌وه پێشنیاری چه‌ند هه‌نگاوێک بکات بۆ دروستکردنی متمانه له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کاندا، ئه‌ویش به‌رمه‌بنای راپۆرته سه‌رنجڕاکێشه‌که‌ی (بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه) نیسانی 2009 ی‌دا. له کردنی ئه‌مه‌شدا، پێویسته هه‌موو هه‌وڵێک بدات بۆبه‌شداریپێکردنی نوێنه‌ره سیاسییه‌کانی ناوچه‌کێشه‌له‌سه‌ره‌کان. پێویسته هه‌ریه‌که له مالیکی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هانی چالاکی ئابوری له‌و ناوچانه‌داو له که‌رکوک، بده‌ن، بۆ به‌کارهێنانی بێلایه‌نانه‌ی داهاته زیاده‌کان له فرۆشی نه‌وت، له پڕۆژه‌گه‌لێکدا که قازانجی ته‌واوی خه‌ڵکه‌که‌ی تێدابێت. له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه، ده‌بێت سه‌رکرده‌کانی به‌غداو هه‌ولێر، له‌خۆیان بپرسن: ئایا قه‌ناعه‌تیان به‌وه هه‌یه که پێڕه‌وی له چاره‌سه‌رێکی دانوسانله‌سه‌رکراو بکه‌ن به درککردن به‌وه‌ی که نه به لێگه‌ڕان له‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که دوابکه‌ویت، یان به به‌کارهێنانی هێز، ناتوانن به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن؟ یاخود ته‌نها ته‌قینه‌وه‌ی ململانێیه‌کی توندوتیژ ده‌یانخاته جووڵه، که هیچ لایه‌کیان نایه‌ویت و ناشتوانن ئاکامه‌که‌ی کۆنترۆڵ بکه‌ن؟ هه‌ولێر/به‌غدا/برۆکسل، 28 ی ئاداری 2011 Download pdf to continue reading the full report Executive Summary Iraq’s government was long in the making, but its inclusive nature and the way in which it was formed offer hope that it can make progress in the struggle between Arabs and Kurds. The conflict, which has left a devastating imprint on the country’s twentieth-century history, could cause political paralysis or, worse, precipitate Iraq’s break-up. Coalition partners have a unique opportunity to make headway. Failure to seize it would be inexcusable. Both sides should build on the apparent goodwill generated by efforts to establish a government to lay the foundations for a negotiated and peaceful settlement. In particular, they should immediately resume talks over the status of Kirkuk and other disputed territories. They also should use their January 2011 agreement to export Kurdish oil through the national pipeline as a basis for negotiations over a revenue-sharing law and a comprehensive hydrocarbons law. As protests throughout the country have shown, Iraq is not immune from the revolutionary fervour that is coursing through the Middle East and North Africa. Nor should it be, as successive governments’ inability to provide essential services, most importantly a steady supply of electrical power, has given rise to legitimate grievances. In what will be an early test for the new government, Prime Minister Nouri al-Maliki will have to find an effective response to protesters’ demands as a top priority, certainly before the arrival of the hot summer months. The same holds true for the Kurdistan regional government (KRG), which has long been buffeted by complaints concerning poor service delivery and widespread corruption. Protests in Suleimaniya in February and March 2011 show it is overdue in taking persuasive remedial action and thus faces the risk of escalating and spreading unrest. Arab-Kurdish relations remain a tinderbox. In late February, the Kurdistan regional government sent military forces into Kirkuk in a transparent attempt to both deflect attention from events in Suleimaniya and rally the Kurdish population around the supremely emotive issue of Kirkuk’s status. In doing so, it dangerously inflamed an already tense situation and exacerbated ethnic tensions. This should serve as a reminder of the need for leaders in Baghdad and Erbil to urgently attend to the structural Arab-Kurd fault line. In joining the coalition government, Kurdish leaders presented conditions on power-sharing and outstanding claims over resources and territory. Maliki says he agreed to most, but to the Kurds the ultimate proof lies in whether and how he fulfils them. It is doubtful that the prime minister can or even would want to satisfy their every demand, and both sides will need to show flexibility in hammering out the required deals – notably on completing government formation, hydrocarbons and revenue-sharing legislation and the delineation of the Kurdistan region’s internal boundaries. In the past, Crisis Group has argued that Kirkuk should gain special status as a stand-alone governorate, under neither Baghdad’s nor Erbil’s direct control, for an interim period, with a mechanism for ultimately resolving its status, and with a power-sharing arrangement in which political representatives of the main ethnic and religious groups are represented fairly. A deal along these lines appears within reach, and now is the time to pursue it. In January, building on their success in forming the coalition government, Baghdad and Erbil negotiated a tactical agreement on oil exports from the Kurdistan region whose implementation should prove beneficial to both. They ought to take this a step further by starting talks on the range of issues that have plagued their post-2003 relationship. In June 2009, the UN Assistance Mission for Iraq (UNAMI) set up a high-level task force whose stated goal was to work toward a negotiated solution – initially through confidence-building mechanisms – for the disputed territories, the broad swathe of land from the Syrian to the Iranian border that Kurds claim as historically part of Kurdistan. UNAMI realised full well, however, that the task force was unlikely to make progress in the months leading up to and following legislative elections, so its real objective was to keep the parties at the table until a new government was formed. This period, which lasted a year and a half, has now come to an end; today, the initiative should be invested with new life. At the core of the territorial dispute lies the disposition of Kirkuk, the name for three separate but overlapping entities – city, governorate and super-giant oil field – that are subject to competing claims. The 2005 constitution lays out a process for resolving the status of Kirkuk and other disputed areas, but it has run aground on profound differences over interpretation and lack of political will. Meanwhile, the situation in the disputed territories has been left to fester. In areas with a rich ethnic mix, such as Kirkuk city and several districts of Ninewa governorate, this has produced strong tensions and politically-motivated provocations aimed at sparking inter-communal conflict. To prevent small incidents from escalating into a broader conflagration, the U.S. military in 2009 established so-called combined security mechanisms along the trigger line – the line of control between the Iraqi army and the Kurdish regional guard force, known as the peshmergas, that runs along the disputed region’s spine. The mechanisms’ key features are joint checkpoints and patrols involving army and guard force personnel with embedded U.S. officers, as well as coordination centres designed to improve communication and build trust between the two sides. Moreover, Baghdad and Erbil agreed to a set of rules governing the deployment of their respective security forces in these areas. Together, these steps have reduced tensions, but the security forces’ presence and posture in their designated sectors remind a weary population the conflict is far from resolved. The standoff between the army and the peshmergas in Kirkuk’s environs, in particular, and provocative conduct of the Kurdish security police, the asaesh, inside the city augur trouble for the period after U.S. withdrawal, scheduled for the end of 2011. Events in late February-early March, when peshmerga forces deployed around Kirkuk city over the vehement protestations of local Arab and Turkoman leaders, were another warning that the security situation, relatively stable since 2003, may not hold. The combined security mechanisms were intended to buy time for negotiations over the disputed territories’ status. So far, measures fashioned to break the deadlock, such as a process to organise provincial elections in Kirkuk, have reinforced it, increasing frustration and mutual recrimination. The impact has not been limited to the immediate area: a nationwide census has been postponed indefinitely because of disagreements over its application in the disputed territories. Without progress, conflict threatens to erupt as U.S. troops prepare to leave Iraq, including positions along the trigger line. This causes anxiety all around, especially among Kirkuk residents, who appear unanimous in calling for continued U.S. military protection. There are no easy fixes. Although Maliki’s government might seek to negotiate a troop extension, the likelier scenario is that the U.S. troop presence in the north will be severely curtailed if not ended within a few months. UNAMI has begun to explore Baghdad’s and Erbil’s readiness to re-engage on core issues, but delays in filling key government posts, such as the defence and interior ministers, militate against an early resumption of talks. The U.S. takes the position that its forces are leaving, so Iraqis will have to sort out problems along the trigger line without the psychological security blanket its military presence has provided. It also appears to believe the impending departure itself might concentrate Iraqi minds and produce political will to agree on the disposition of Kirkuk and other territories. That could be a logical wager, but it also is a risky one. At a minimum, the U.S. should provide strong diplomatic and financial support to UNAMI as it prepares for talks, including by making continued military aid conditional on stakeholders’ constructive participation in negotiations and commitment to refrain from unilateral military moves. UNAMI should propose specific confidence-building steps in the disputed territories based on its impressive (unpublished) April 2009 report. In so doing, it should make every effort to involve political representatives from the disputed territories. Both the Maliki and Kurdistan regional governments should encourage economic activity in the territories and, in Kirkuk, impartial use of extra revenue from oil sales on projects benefiting the entire community. Most of all, leaders in Baghdad and Erbil need to ask themselves: will they be persuaded to pursue a negotiated solution by the realisation they cannot attain their objectives either by letting the matter linger or by using force? Or will they be prompted only by the outbreak of a violent conflict neither side wants and whose outcome they could not control? Erbil/Baghdad/Brussels, 28 March 2011 Related Tags Iraq More for you Commentary / Middle East & North Africa Iraqi Kurdistan Twenty Years After Also available in Also available in العربية Commentary / United States After Iraq: How the U.S. Failed to Fully Learn the Lessons of a Disastrous Intervention Also available in Also available in العربية